روانگەی سوری: تورکیا 45 ناوەندی ئابوری و ستراتیجی لە رۆژئاوا بۆردومانکردووە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تا ئێستا تورکیا 45 ناوەندی ستراتیجی و ژیرخانی لە رۆژئاوا بۆردومان کردووە، بەشێکیشیان ناوەندی مەدەنین و گرنگن بۆ دانیشتوانی ناوچەکە.
روانگەی سوری دەڵێت لە سێ رۆژی هێرشی درۆنی و فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا، تا ئێستا 45 پێگە و ناوەندنی گرنگ و ستراتیجی بۆردومان کردووە.
بەپێی روانگەکە، ئەو پێگانەی بۆردومان کراون وێستگەی کارەبا و کێڵگەی نەوت و وێستگەی ئاو و چەندین ناوەندی ئابوری ترن. روانەگی سوری دەشڵێت، لەو ناوەندانەی هێرشیکراوەتەسەر، پێنج پێگەیان پێگەی سڤیل بوون کە چەند جارێک بۆردومان کراون، لەوانە: نەخۆشخانە، بنکەی تەندروستی و سایلۆی گەنم.
بەرپرسانی رۆژائوا دەڵێن هیرشەکانی تورکیا بەهانەیە و بۆ ئەوەیە ئۆپەراسیۆنی تر دژیان دەستپێ بکات و هێرشەکەی ئەنقەرە وەک پاساو بۆ ئەو هێرشانە بەکاردەهێنن.
