زانکۆی سلێمانی: خوێندنی 23 هەزار خوێندکار لەژێر مەترسی هەڵپەرساردندایە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لەژێر هەڕەشەی هەڵپەساردندایە و دەشڵێت، "پشتیوانی لە ماف و داخوازییەکانی خوێندکاران و مامۆستایان دەکەین."

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2023 ئەنجومنی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند تا ئێستا ئەنجومەن چوار کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن ئەنجامداوە و لە سەرجەم کۆبونەوەکان بە کۆی دەنگ ئەنجومەنەکە "پشتیوانی له‌ ماف و داخوازییه‌كانی خوێندكاران و مامۆستایان كردووە."

لە راگەیاندراوەکە ئەوەش هاتووە، "هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێ کە پەیوەندیدارە بە چارەنوسی خوێندنی زیاتر لە 23 هەزار خوێندکار بەپێی پیوەرە زانستی و نێودەوڵەتییەکان لەژیر مەترسی هەڵپەساردندایە."

لەکۆتایی راگەیاندراوەکەدا ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم دەکات کە پەلە بکرێت لە دابەشکردنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار