فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فه‌رمانده‌یی كۆماندۆی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ھه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی موقه‌ده‌م (بورهان حاجی غفور) فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 734 (فه‌وجی پۆڵاین)مان بیست".
فه‌رمانده‌یی كۆماندۆی كوردستان ده‌ڵێت: "به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 موقه‌ده‌م (بورهان حاجی غفور) به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن گیانی سپارد"، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو فیشه‌كێك به سه‌ریه‌وه بووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام گیانی له‌ده‌ست داوه هاوکات لە ئێستادا تەرمی مقدم بورهان غەفور لەپزیشکی دادی سلێمانییە بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاریی
فه‌رمانده‌یی كۆماندۆی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "موقه‌ده‌م (بورهان حاجی غفور) دۆستی نزیكی شه‌هیدی فه‌رمانده (ئاكام عومه‌ر) و فه‌رمانده و كوڕانی كۆماندۆ بوو".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و ھاوخه‌می قوڵی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌یان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین، هاوكات له خوای گه‌وره داواكارین گیانی پاكی ئه‌و فه‌رمانده‌یه به به‌ھه‌شتی به‌رین شاد بكات".
