نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە وەستاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەزە
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین هۆشداری ده‌دات له وه‌ستانی خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كان له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری داهاتوو به‌هۆی ڕێگه‌نه‌دان به گه‌یشتنی سووته‌مه‌نی بۆ غه‌زه، دەشڵێت: ملیۆنێك و شه‌ش سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و ئه‌و ٨٠٠ هه‌زاره‌ی له كه‌رته‌كه ماونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌میان به ته‌واوه‌تی پشت به هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌به‌ستن بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان.
ئه‌مڕۆ دوشەممە تۆماس وایت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (ئۆنروا) هۆشداری دا له وه‌ستانی خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كان له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری داهاتوو به‌هۆی رێگه‌نه‌دان به گه‌یشتنی سووته‌مه‌نی بۆ غه‌زه.
وتیشی، به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو كۆنتراكته‌ری سه‌ره‌كی كه كار بۆ ئۆنروا ده‌كه‌ن، كاره‌كانیان راگرتووه و سووته‌مه‌نیان نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له كه‌رتی غه‌زه له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش بن.
ڕوونیشیکردەوە، له كۆی دوو ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار هاوڵاتیی كه‌رتی غه‌زه، ملیۆنێك و شه‌ش سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و ئه‌و ٨٠٠ هه‌زاره‌ی له كه‌رته‌كه ماونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌میان به ته‌واوه‌تی پشت به هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌به‌ستن بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویكرده‌وه، ژمارەی کوژراوان به‌هۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، گەیشته ١١ هەزار و ٢٤٠ کەس، كه ٤٦٣٠ منداڵ و ٣١٣٠ ئافرەتن
هاوکات بە گوێرەی ئامارەکانی کاربەدەستانی غەززە بڵاویانکردۆتەوە تاكو ئێستا ٥١ رۆژنامەنووس و٢١ کارمەندی بەرگری شارستانی کوژراون.
هەروەها له بۆردومانەکانی ئیسرائیل ١٩٨ کارمەندی تەندروستی کوژراون، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ٩٤ باڵه‌خانه‌ی حکومی، ٢٥٣ قوتابخانه، ٧١ مزگەوت و ٣ كڵێسا وێران بوونه.
لە٧ی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ ئیسرائیلی کوژران، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، کە تاكو ئێستا زیاتر لە ١١ هەزار کەس کوژراون و نزیکەی ٢٨ هەزار کەسیش بریندار بوون.