لە ئاکرێ کۆمەڵێک بەردی گەورە دەکەونە سەر دیواری خانویەک و زیانی پێ دەگات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی رەشەبا و بارانی بەخوڕ کۆمەڵێک بەردی گەورە دەکەونە سەر دیوارێکی خانووەیەک لە ئاکرێ و زیان بە ماڵەکە دەگەیەنن.
لەو بارەیەوە عەقید ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەهۆی بارینی باران کۆمەڵێک بەردی گەورە دەکەونە سەربانی خانووەیەک لەگەرەکی خرگا، دەستبەجی تیمەکانمان لەشوێنی روداوەکە ئامادەبوون، خانووەکە چوڵکرا و کەلوپەلەکانی ناو خانووەکە گواسترانەوە بۆ شوێنێکی تر."
عەقید ئیبراهیم وتیشی، روداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیان بەر خانووەکە کەوتووە وەک لەوێنەکاندا دیارە.
بابهتی پهیوهندیدار