بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی: لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی رایگەیاند لە سبەینێ سێشەممەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە و دەشڵێت، یەک لیتر نەوت نەهاتووە کە نرخەکەی 50 هەزار دینار بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2023، بەڕێوبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاویکردەوە و دەڵێت، دەنگۆیەک بڵاوبوویەوە کە نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار دابەش دەکرێت لە 1ی کانونی یەکەمەوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان نەوت وەرنەگرن، بەڵام "تا ئەمڕۆ یەک لیتر لەو نەوتە نەهاتووە، ئەگەر ئەو نەوتەش بێت ئەوا لەسەر بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشدەکرێت."
بەرێوبەرایەتییەکە دەشلێت، نرخی بەرمیلێک نەوت 103 هەزار و 500 دینارە و "لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی بریارماندا کە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناو شار لەسبەی سێشەممەوە دەستپێبکەینەوە بەهەمان میکانیزم."
