وانەبێژێک لە بەردەڕەش ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و گیان لەدەستدەدات

2 ساڵ لەمەوپێش
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە ناوەندی قەزای بەردەڕەش مامۆستایەکی وانەبێژ بەناوی یاسر نایف مستەفا، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە روداوەکە کە نەیویست ئاماژە بەناوەکەی بکرێت بە هاوڵاتی راگەیاند، "روداوەکە پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەنتەری قەزا روویداوە، ئەو مامۆستایە وانەبێژ بوو لەخوێندنگای سەنگەر و هیچ کێشەی نەبوو، تا ئێستا دیارنییە لەبەرچی ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە."
هاوکات عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان تەنیا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و بە هاوڵاتی وت، "بەڵی راستە ئەو مامۆستایە گیانی لەدەستداوە، بەڵام هۆکارەکان دیارنین، لیژنە دروستکراوە بۆ بەدواداچوونی رووداوەکە."
وێنەی یاسر نایف مستەفا:

بابهتی پهیوهندیدار