بابەکر زێباری: دەستبەکاربوونەوەی شۆڕش ئیسماعیل کاریگەری دەبێت لەسەر یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کاریگەری دەبێت لەسەر یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دەشڵێت، "ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دواخستنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە."

ئەمرۆ دووشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2023 بابەکر زێباری بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە، "پێموایە پارتی و یەکێتی ئەگەر ھاوکاریی وەزیری پێشمەرگە بکەن، ھەنگاوێکی باش دەنێن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان."

رۆژی دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 شۆڕش ئیسماعیل دوای زیاتر لە ساڵێک گەڕایەوە بۆ پۆستەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەسەر داواکاری کۆمەڵێک خەمخۆر و لە ناوەو و دەرەوەی وڵات لەپێناو چاکەی گشتی و تێیەراندنی ئەم دۆخە و هەبوونی مەترسی جدی ئەمڕۆ کارەکانمان درێژە پیدەدەین."

لەسەر گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل وەکو وەزیری پێشمەرگە، بابەکر زێباری دەڵێت، "بە بۆچوونی من ھاوکاری وەزیری پێشمەرگە زۆرە بۆ پرۆسەی چاکسازی و دڵنیام دەستبەکاربوونەوەی شۆڕش ئیسماعیل، کاریگەریی خۆی لەسەر یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەبێت."

راوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی، "وەزیری پێشمەرگە دەیویست چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بکات و پاڵنەر بووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.دوای دەستبەکاربوونەوەی وەزیری پێشمەرگە، ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دواخستنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، چونکە وەزیر و بریکار و سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە ھەموویان ئامادەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار