سودانی: سوورین لەسەر پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک پارێزگاکانی تری عێراق

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رێکبخرێت و لەکاتی خۆیدا بدرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سودانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەھادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و وەفدێکی یاوەری کۆبووەتەوە و لە کۆبونەوەکەدا ھەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکان تاوتوێکران. 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە، "حکومەت پەرۆشە بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی ھاوڵاتیان لە ھەرێمی کوردستان و رێکخستنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم، ھاوشێوەی ھاوڵاتیانی دیکە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، ئەو رێککەوتنانەی لەوبارەیەوە کراون پێویستی بە پابەندبوون ھەیە." 

هاوکات نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەسەر کۆبوونەکەدا رایگەیاندووە، سەڵاحەدین بەهادین لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سودانی "بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکەیان تاووتوێ کرد و زۆر وەستان لەسەر پرسەكانی پەیوەست بە خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی بابەتی موچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم و دابینكردنی موچەكانیان بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە بەغدا پرسێكی سەرەكی دیدارەكە بوو."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار