هاوڵاتی ووردەکاری خۆسوتاندنی وانەبێژەکەی بەردەڕەش بڵاو دەکاتەوه

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە شارۆچكەی بەردەڕەش خۆی سوتاند، دوای ئەوە لە باڵەخانەی خانووەكەیان خۆی هەڵدایە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا و پاش ڕووداوەکە دەرکەوت ئەو کەسە ناوى یاسر نایب مستەفایە و مامۆستاى وانەبێژ بووە و هاوڕێیەکی دەڵێت قەرزار بووە.

بەپێی گێڕانەوەی ئەو کەسانەی نزیکی رووداوەکە بوون، نزیك کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ مامۆستا یاسری ٢٧ ساڵان کە پیشەی مامۆستای وانەبێژە لە شارۆچكەی بەردەڕەش خۆی سوتاند، دوای ئەوە لە باڵەخانەی خانووەكەیان خۆی هەڵدایە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا .

هاوڕێیەکی مامۆستا یاسرکە لە هەمان خوێندنگە مامۆستا بوون بە  هاوڵاتی وت: مامۆستا یاسر کەسێکی زۆر لەسەرخۆ و رێک وپێک بوو، هەروەها کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکی نەبووە بەپێچەوانەوە کەسێکی خۆشەویست بۆ لای خوێندنکاران و مامۆستایان" .

وتیشی،" مامۆستا یاسر وانەی هونەری دەوتەوە و هەفتانە 24 بەشە وانەی هەبوو،هاوکات زۆر چالاک و زیرەک بوو، رۆژێک لە رۆژان نەمبینیوە کێشەیەکی هەبێت"

هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتووە،ئەو مامۆستایە هاوسەرگیری کردوە و دوومنداڵی هەیە،کە یەکێکیان کۆرپەیەوە وئەوەی دیکەیان تەمەنی لە نێوان 3 بۆ 4 ساڵدایە.

  تا ئێستا هۆکاری خۆ سوتاندنی ئەو مامۆستایە دیارنیە و بە شێوەیەکی فەڕمی لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبوون و ڕانەگەیندراوە لەمبارەیەوە. پەیامنێری هاوڵاتی تەلەفونی بۆ باوکی ئەو وانەبێژە کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە.

لەم پەیوەندەدا دلشاد سەلام،هاورێ و دراوسێی خێزانی ئەو مامۆستایە بە هاوڵاتی  وت: " ئەو مامۆستایە  قەرزاربووە".

 دەشڵێت باوکی لەسەر گۆڕستان لە کاتی ناشتنیدا گوتویەتی " هەرکەسێک قەرزاری کورەکەم بێت با سەرەدانم بکات تا پارەکەی بۆ بگێرمەوە".

 ئەو مامۆستایە لە قوتابخانەی سەنگەری بنەڕەتی لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش زیاتر لە شەش ساڵە وانەبێژە هەروەها هیچ کێشەیەکی لەگەڵ چواردەوری خۆی نەبووە هاوکات تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە نادیاری ماوەتەوە و لایەنی ئەمنی هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە رانەگەیاندووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار