ئەمریکا وردەکاری هێرشەکەی کەرکوک ئاشکرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە شەوی رابردو لە نزیک کەرکوک پێنج سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێنج ئەندامی گروپێکی چەکداری کە ئامادەکارییان بۆ هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەکرد توشی پێکدادان بون، دواتر هێزەکانی ئەمریکا بە سیستمی ئاسمانی بەرپەچی دانەوە و هەر پێنج ئەندامی گروپە چەکدارییەکە کوژران.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئەمشەو دووشەممە رایگەیاند، "رۆژی 3ـی کانوونی یەکەم، لە نزیک کەرکووک،  هێزی هاوپەیمانان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر پێنج چەکدار کە ئامادەکارییان دەکرد بە درۆن هێرش بکەنە سەر هێزی هاوپەیمانان، لە ئەنجامدا پێنج چەکدارەکان کوژران و درۆنەکەشیان تێکشکێندرا."

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "بەر لە هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە."

هاوکات شەوی رابردووش گرووپە چەكدارەكانی عێراق  ئاماژەیان بەوە كرد، پێنج چەكداریان لە بۆردوومانێكی ئەمریكیدا لەسنووری كەركووك كوژراون.

 گروپە چەكدارەكانی عێراق بەرپرسیارێتی هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ١٧ی ئۆكتۆبەری ڕابردووەوە ڕاگەیاند، ئەمەش لە كاردانەوەی پشتیوانی واشنتۆن بۆ ئیسرائیل لە بۆردومانی غەززە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار