هاوڵاتییەک لە بامەڕنێ بەهۆی بۆردومانی تورکیا برینداربوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەرەبەیانی ئەمرۆ فرۆکەکانی تورکیا دەوروبەری ناحیەی بامەڕنێیان بۆردومانکرد و بەوهۆیەوە هاوڵاتییەک برینداربوو.

محەمەد بامەرنێی، کە دانیشتوویەکی بامەرنێیە بە هاوڵاتی راگەیاند، "بۆردومانەکە زۆر نزیکی سەنتەری بامەرنێ بووە، بەداخەوە هاوڵاتییەکی ناحیەکە برینداربووە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست."

ئەو هاوڵاتییەی بامەڕنی دەشڵێت، "لە هەندێک دەزگای راگەیاندن ئاماژە بەوەکراوە کەسێ هاوڵاتی برینداربوون بەڵام راستییەکەی یەک برینداربووە."

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، ئەو هاوڵاتیەی بریندار بووە تەمەنی ٢٤ ساڵە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک چارەسەر دەکرێت.

هاوکات، لە بۆردومانەکەی تورکیا سێ گولـلە تۆپ لە دەوروبەری ناحیەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار