باران بارین دەستپێدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبەینێ باران بارین دەستپیدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەکە لەسەر کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە دەڵێت، به گشتی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور دەبێت پاشان له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور.
لەسەر کەشهەوای سبەی چوارشەممە بەرێوبەرایەتی کەشناسی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە "ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌كاته‌كانی به‌یانی پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له ئه‌نجامی هاتنی نزمه پاڵپه‌ستۆی لاواز بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان سه‌ره‌تا بارانبارین له‌سه‌ر به‌شێك له سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات، پاشان بارانبارین به شێوه‌ی نمه باران له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكان ده‌بارێت."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار