لە هێرشەکەی تورکیا لە بامەڕنێ هاوڵاتییەک شەهیدبوو؛ دووانی تریش برینداربوون

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تورکیا بۆردومانی ناحیەی بامەرنێی کرد، هاوڵاتییەک شەهید بوو و دوو کەسی تریش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتی لە دهۆک، ئەمرۆ فرۆکەکانی تورکیا دەوروبەری ناحیەی بارمەرنێیان بوردومانکرد، سەرەتا یەک بریندار هەبوو، بەڵام دوای لێکۆلێنەوە دەرچوو کەسێکی تریش برینداربووە و کەسێکی تر شەهید بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی ئەمرۆ بەهۆی بوردومانی تورکیا گیانی لەدەستدا، ناوی عەلی جەمیل کەلەشە و خەڵکی قەزای باتیفایە.
فەتاح بامەرنێی، دانیشتوویەکی سەنتەری ناحیەی بامەرنێیە، بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەوشوێنەی بوردومانکراوە تەنها 500 مەترێک دوورە لەسەنتەری ناحیەی بامەرنێ،سەرەتا یەک کەس دۆزرایەوە کە برینداربووە دوای لێکوڵینەوەی دەزگا ئەمنیەکان کە بەمەیدانی سەردانی شوێنەکەیان کرد، تەرمی کەسێک دۆزرایەوە.
فەتاح بارمەنی وتیشی، "دۆخی تەندروستی ئەو دوو بریندارە جێگیرن و لەحاڵەتی چاودێری چڕ دەرچوون، بەپێی زانیاریەکانم ئەو سێ کەسە پێکەوەبوون لەکاتی بوردومانکردن. ئەوان سەردانی ئەو شوێنەیان کردبوو بۆ ڕاوکردن."
وێنەی عەلی جەمیل کەلەش:
