وەزارەتی پێشمەرگە: مووچەی لیواکانی پیادە بۆ مانگی 11 دابەش دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی 11ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە بۆیە "بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە" دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن. 

وەزارەتی پیشمەرگە دەشلێت، رۆژی پينج شەممە 7ی كانونى یەکەمی 2023، موچەی مانگی 11ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

مانگانە زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ وەزارەتی پیشمەرگە تەرخان دەکرێت بۆ پیدانی مووچەی پێشمەرگە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار