بافڵ تاڵەبانی بۆ سودانی: ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوویەوە و رایگەیاند، ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت، دەشڵێت، "ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموولایەکە  وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن."

ئۆفیسی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و عێراق کراوە لەسەر مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و بافڵ تالەبانی ئاماژەی بەوە کردووە، "گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە، ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و هەموولایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا."

هاوکات بافڵ تاڵەبانی لەسەر دۆخی ناوچەکە باسی لەوە کردووە، "ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار