پۆلیسی سلێمانی: ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پیاوەی ئەمشەو هاوسەرەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
عەمید ئاسۆ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە ئەو هاوڵاتییەی هاوسەرەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت لە سلێمانی، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئەمشەو لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی دوو هاوسەر بووە دەمەقاڵییان و پیاوەکە هاوسەرەکەی بریندار کردووە دوای ئەوەی چەند جارێک چەقۆی لیدەدات.
سەرەتا ژنەکە بریندار دەبێت، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنەی کوژراوە تەمەنی 24 ساڵە

بابهتی پهیوهندیدار