ئەو پیاوەی هاوسەرە تەمەن ٢٣ ساڵەکەی کوشت دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى ئەو پیاوەى راگەیاند کە شەوى رابردو بە چەقۆ هاوسەرە 23 ساڵەکەى کوشت، بەهۆى تایبەتمەندى دۆسیەکەیشەوە تۆمەتبار رادەستى بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو له‌ڕوداوێكدا پیاوێك به‌چه‌قۆ هێرشیكرده سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و به‌سه‌ختی برینداری كرد، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركردو ژنه‌كه‌شیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا".
بەپێى زانیارییەکانى پۆلیسى سلێمانى، تۆمەتبارەکە تەمەنى 27 ساڵە و لە ئێستادا بەپێى بڕیارى دادوەر و بە ماددەى 406 لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت.
شه‌وی رابردو سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بەهۆی دەمەقاڵێوە لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی بە چەقۆ بریندار دەکات، دوای ئەوەی ژنەکە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەستدەدات.
