سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە تەواو بون و بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری كەركوك رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە تەواوبوون و بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. دەشڵێت، لەبارەی سێ مووچەی فەرمانبەران، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نامەیەکی فەرمی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە. 

ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكان بەرەو ئاراستەیەكی باش دەڕۆن‌و هەستدەكەن لەگەڵ حكومەتی ئێستای عێراق دەرگای باش كراونەتەوە بۆ گفتوگۆكردن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هەمو كات بژاردەی گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق بژاردەی یەكەم بوە و بەمزوانەش دوبارە سەردانی بەغدا دەكەینەوە بۆ گفتوگۆكردنی ئەو بابەتەكانی نەوت، موچە، بودجە و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێم".

په‌یوه‌ست به‌ ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌، ئومێد سه‌باح وتی، "رێكارەكانی ناردنی ئەو بڕە پارەیە تەواو بوە و بڕیارە بەم نزیكانە بگات".

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 9، 10، 11ی فەرمانبەران دابەشنەکراوە و بڕیارە بەغدا تەنیا گوژمەیەکی دیکەی 700 ملیار دینار بنێرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش مووچەی مانگی ئەیلوولی پێ بدات.

 لەبارەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵیش، ئومێد سەباح گوتی، "مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نامەیەکی فەرمی بۆ محەممەد شیاع سوودانی ناردووە و ئەو بابەتەش ئێستا بووەتە بابەتێکی ستراتیژی و گرنگ و خاڵی یەکەمی گفتوگۆکانمانە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار