قوباد تاڵەبانی: ژن و پیاو ده‌بێت به یه‌كچاو سه‌یر بكرێن و هه‌مان چاوه‌ڕوانیشیان لێبكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قوباد تاڵەبانی لە میانی بەشداری کردنی کۆنفرانسێکی تایبەت بە ژناندا لە زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند ، پێویستە ئەو پۆستانەی دەدرێت بە ژنان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت و زیادبونی ژن له پۆسته جێبه‌جێكاره‌كان پێویسته ، داواشدەکات یەکسانی لە نێوان ژنان و پیاواندا پەیڕەوبکرێت.
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی به‌شداریكردن له "كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژودا" كه له زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، رایگه‌یاند، "راسته ژنێكی زۆر له‌ناو حكومه‌تدا هه‌ن و ژماره‌كه ره‌نگه كه‌م نه‌بێت به‌ڵام بزانن چ جۆره كارێكیان پێسێردراوه، ره‌نگه زیاتر كاری ئیداریان هه‌بێت و كه‌متر له پۆسته جێبه‌جێ كاره‌كان بن.
وتیشی، پێویستە ژنان پۆستیان پێبدرێت" له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، قائیمقام و پارێزگار و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و، ده‌بێت ئه‌و كلتوره ئیتر بشكێنین".
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌مو راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاشكرایان كردوه كه "پیاو له ژن گه‌نده‌ڵتره، ژن له پیاو ئازاتره، ئه‌مه قسه‌ی من نییه، با تاقی بكه‌ینه‌وه و پیاوه‌كان كابینه‌یه‌ك بچنه‌وه ماڵه‌وه، دڵنیام باشتر ده‌بن".
قوباد تاڵەبانی دوا دەکات لە یەکسانی ژن و پیاودا "بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نه‌ریتی كورده‌واری" لەو بارەیەوە دەڵێت، "ئه‌گه‌ر سه‌یری وشه‌ی هاوسه‌ر بكه‌ین جوانترین نمونه‌یه بۆ یه‌كسانی، ته‌نانه‌ت له ئینگلیزی‌دا جیاوازی هه‌یه له نێوان وشه‌ی پیاو و ژن به‌ڵام له كوردیدا وانییه، ده‌بێت ئه‌و باوه‌ڕه دروستبكه‌ینه‌وه كه پێشتر هه‌بوه و ژن و پیاو ده‌بێت به یه‌كچاو سه‌یر بكرێن و هه‌مان چاوه‌ڕوانیشیان لێبكرێت".
