وەزارەتی دارایی خەرجی هەموو وەزارەتەکانی ڕاگرت جگە لە مووچە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵات
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵی دارایی 2023، بڕیاردەدات بە ڕاگرتنی هەموو خەرجیەكان جگە لە مووچە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (13)ی ساڵی 2023، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەموو خەرجیەكان بەهۆی نزیكبوونی كۆتایی ساڵی دارایی 2023، بە گوێرەی ڕێنماییەكەش جگە لە مووچە و پێشینەی مانگانە و هەندێك خەرجی پێویست، لە هەفتەی داهاتوودا هەموو خەرجییەكان رادەگیرێن.
هەر لە ڕێنماییەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە كە لە 10ی ئەم مانگەوە، هەموو خەرجییەكان ڕادەگیرێن، بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی ژمێرەكان، جگە لە خەرجییەكانی مووچە و پێشبینی خەرجكراوی مانگانە و كرێی مانگانە و خاوێنكردنەوە و خواردن.
بابهتی پهیوهندیدار