حکومەتی هەرێم: پشووەکەی یەکشەممە لە عێراق هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەو پشووەی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە بۆ رۆژی یەکشەممە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان دەوامی فەرمییە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رۆژی یەکشەممە 10ـی کانوونی یەکەم، لە سەرجەم دامودەزگاکان دەوامی فەرمییە و پشووەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق رۆژی یەکشەممەی کردە پشوو وەک رۆژی ئازادکردن و سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعشدا کە لە رۆژی 10ـی کانوننی یەکەمی 2017 حکومەتی ئەوکاتی عێراق سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر داعشدا راگەیاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار