چەند بارەگایەکی گروپە چەکدارەکان لە سوریا بۆردومانکران
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشى كرده‌سه‌ر11 باره‌گاى گروپه چه‌كدارییه‌كانی سەر بە ئێران له ناوچه‌كانى مه‌یادین و ئه‌لبوكه‌مال سەر بە پارێزگای درێره‌زوور له سووریا و بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆنیش دەڵێت، "ئێمە لە پشت هێرشەکانەوە نین".
لەگەڵ گەیشتنەوەی تەرمی سێ سەربازە کوژراوەکەی سوپای ئەمریکا بە ویلایەتی دێلاوەر و پێشوازیکردنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لێیان، میدیاكانی سوریا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مشه‌و ناوچەکانی ئەلبوکەمال و مەیادین لە پارێزگەی دێرەزور بۆردومان كراون کە ئه‌و ناوچانه به‌وه ناسراوه گروپی چەکداری نزیک لە ئێرانی تێدان.
رامی عەبدولرەحمان بەرێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، وا دەردەکەوێت بۆردومانەکان لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکییەوە ئەنجامدرابێت، بۆردومانەکانیش ناوچەکانی ئەلبوکەمال و مەیادینی رۆژهەڵاتی سوریای گرتوەتەوە.
میدیا جیهانییه‌كانیش ده‌ڵێن كه بۆردومانه‌كان لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدراوەو ئامانج لێی گروپه چه‌كدارەکانی نزیكن له ئێرانە، هاوکات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست روانگه‌ی سوری كه‌وتوه، بۆردومانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌كرێت و 11 پێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران له خۆرهه‌ڵاتی سوریا كراونه‌ته ئامانج و خاپوور كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو بۆردومانەی بە فەرمی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش وتویەتی ، "ئێمە لە پشت ئه‌و گورزانه‌وه نین".
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەکان، تائێستا 6 کەس کوژراون و ژماپەیەکی دیکەش برینداربون.
لە ماوەی رابردو بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە باکوری رۆژهەڵاتی ئوردن بۆردومانکرا و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 40 سەربازی دیکەش برینداربون.
لە دوای ئەو روداوە ئیدارەی ئەمریکا بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی دا، لەو بەرەیشەوە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وەڵامدانەوەی ئەمریکا بە چەند ئاستێک و بە چەند جارێک دەبێت.