تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕێگە بۆ خاڵە سەربازییەکانی دروستدەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تورکیا ئامێری شکاندنی بەردی هێناوەتە گوندی کێستە و هرور لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ بۆ دروستکردنی ڕیگە بۆ خاڵەکانی خۆیان لەو سنوورە.
سوپای تورکیا پێنج خاڵی سەربازی لە دەوروبەری گوندی هرور و سێ خاڵی دیکەی لە دەوروبەری گوندی کێستە لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ داناوە بۆ ئەم مەبەستەش ئامێرەکانی شکاندنی بەرد و دروستکردنی رێگەوبانیان بۆ خاڵەکانی خۆی هێناوەتە ناوچەکە.
ئازاد هروری، موختاری گوندی هرور بە هاوڵاتی وت "سوپای تورکیا ژمارەیەک شۆفڵ و قەڵاب و ئامێری تری بۆ شکاندنی بەرد و دروستکردنی ڕێگە بۆ خاڵەکانی خۆیان هێناوەتە دەوروبەری گوندی هرور و کێستە، بەشێوەیەکی ئاسایی ئیشی خۆیان دەکەن".
موختاری گوندی هرور دەشڵێت "پێنج خاڵی سەربازی لە دەوروبەری گوندی هرور و سێ خاڵی دیکە لە دەوروبەری گوندی کێستە لەلایەن سوپای تورکیاوە دانراون".

بابهتی پهیوهندیدار