بەرپرسێکی حەماس لە هەوڵێکی کوشتن لە لوبنان رزگاری بوو

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چوار بەرپرسی ئەمنی لوبنانی بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە ناوی "باسل ساڵح" لە شارۆچکەی جدرا ی لوبنانی لە هەوڵێکی کوشتن لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە رزگاری بووە.

ئاژانسەکە لە درێژەی هەواڵەکەیدا ئەوەی خستۆتەڕوو کە لە ئاکامی ئەم هێرشەدا سێ ئەندامی بزووتنەوەی حەماس کوژراون و باسل ساڵح ی بەرپرسی تەجنید کردنی چالاکوانەکانی کەرتی رۆژئاوای سەر بە بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینیش رزگاری بووە.

لە لایەن خۆیەوە رادیۆی سوپای ئیسرائیلی رایگەیاند، ئامانجی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلی کووشتنی گەورە بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماس بووە لەناو قوڵایی خاکی لوبنان.

جێگەی ئاماژەیە شارۆچکەی جەدرا دەکەوێتە ناوچەی سەیدای لوبنانییەوەو 60 کیلۆمەتر لە سنووری ئیسرائیل و لوبنانەوە دوورە.

لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەزە، پشێوی و ئاڵۆزییەکانی سەرسنووری باشووری لوبنان و ئیسرائیلیش گەیشتۆتە لووتکە و تا ئێستا 227 هاوڵاتی لوبنانی کە 166 کەسیان سەر بە چەکدارەکانی حزبوڵای لوبنانین و 27 کەسی دیکەیان هاوڵاتی سڤیلن و 9 سەربازی ئیسرائیلی و شەش هاوڵاتی سڤیلی ئەو وڵآتە لە ئەنجامی بوردوومانەکانی سەر سنووری هەردوو وڵآت کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار