ڤەنزوێلا: ترەمپ دەیەوێت سامانی وڵاتەکەمان بدزێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی دەرەوەی ڤەنزوێلا رایگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپ  بە شێوەیەکی ناعەقڵانی هەوڵ دەدات  گەمارۆی دەریایی بەسەر ڤەنزوێلادا بسەپێنێت بە ئامانجی دزینی سامانی میللەتەکەیان.

وەزارەتەکە ئەوەشیان خستوەتەڕوو، وڵاتەکەیان جارێکی تر هەرگیز نابێتەوە بە داگیرکراوی  هیچ ئیمپراتۆریەتێک یان دەسەڵاتێکی بیانی و بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردنی بێ مەرجی سەربەخۆیی خۆی.

داواش لە گەلی ئەمریکا و گەلانی جیهان دەکات، بەرانبەر بەم هەڕەشانەی دۆناڵد ترەمپ بێدەنگ نەبن، کە بە ئاشکرا مەبەستی بردنی سامانی وڵاتەکەیانە.

وەک وەڵامیک بۆ ئەگەری ‌هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەیان، وەزارەتی دەرەوەی ڤەنزوێلا جەختدەکاتەوە، گەلی ڤەنزوێلا، بە یەکگرتوویی جەماوەری سەربازی تەواوەوە، دەزانێت چۆن بەرگری لە مافە مێژووییەکانی بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، گەمارۆی تەواوی ئەو کەشتیانە دەدەن، کە دەچنە ڤەنزوێلا و ئەوانەشی ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵن، ترەمپ ڤەنزوێلای بە بردنی نەوتی ئەمریکا تۆمەتبار کردوە و  رایگەیاندوە، گەمارۆکان بەردەوام دەبن تا ئەو نەوت و سامانەی ئەمریکایان بردوە نەیگەڕێننەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار