وتەبێژی پولیسی دهۆک:چوار کەس لەسەر روداوەکەی چڕە دەستگیرکراون

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە دوای  هەشت کاتژمێر شەڕ و ئاڵۆزیی لە کۆمەڵگەی چڕە لە سنووری دهۆک دۆخەکە کۆنتڕۆڵ کرا و چوار کەسیش دەستگیرکران.

هێمن سلێمان، ووتەبێژی پولیسی دهۆک ڕاگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتژمێر سێی دوای نیوەرۆ لەکۆمەڵگای چرە سەر بەشێخان بەهۆی روداوێکی تەقەکردن 2 کەس برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەکەی یەکێکیان گیانیلەدەستدا ."

وتیشی، " لەسەر روداوەکەی کۆمەڵگای چڕە چوارکەس دەستگیرکراون و فەرمانی گرتن بۆ ژمارەیەک کەسی تر دەرچووە هیوادارین بەزووترین کات خۆیان ڕادەستی پولیس بکەن"

ئەوەشی ڕونکردەوە کە " ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵەو کورەکەی برینداربووە و لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگریت، هاوکات ئەو شوێنەی شەڕ و ئاڵوزی تیادا روویداوە بەتەواوی کونتروڵکراوە"

جێگەیباسە بە گوێرەی زانیارییەکان ڕوداوەکە لەسەر زەویوزار بووە هاوکات شەڕو پێکدادان لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر بەردەوام بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار