تۆمەتباری رووداوەکەی ناوبازاڕی بەغدا دەستگیرکرا

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوێنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە لەناو بازاڕی بەغدا لەنێوان چەند چەکدارێکدا شەڕە تەقەیە و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک کوژرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند "دەزگای هەوڵگیری بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی عێراق لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکەی دوێنێی ناوبازاڕی شاری بەغدا کرد کە لەنێوان چەند چەکدارێکدا شەڕە تەقە بوو، ئەمەش بووە هۆی کوژرانی هاوڵاتییەک، هەروەها ڤیدیۆی رووداوەکە لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەی هەبوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئۆپەراسیۆنێکدا تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەدا گیرا، تۆمەتبار لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانینا بە تاوانەکەیدا و رەوانەی دادگا کرا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار