هه‌موو شتێک له‌پێناو مانه‌وه‌دا
6 ساڵ لەمەوپێش
مه‌عروف مه‌جید
کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان وه‌کو هێزێکى ئیسلامى سیاسى هه‌ڵقوڵاوى ناخى جه‌ماوه‌ر، له‌سه‌رجه‌م پرۆسه‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و ناوه‌ند، به‌بێ سڵه‌مینه‌وه به‌باوه‌ر بون به‌خۆی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ى بێ دودڵى به‌شدارى کردووه.
ئه‌وه‌ى واى کردووه کۆمه‌ڵ نه‌ترسێت و متمانه‌ى به‌خۆى هه‌بێ ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خۆى بووه دوور لهساختهکارى، وه‌کو حزبه‌کانى تر‌ى ده‌سه‌ڵات نه‌بووه که پێش بانگه‌شه‌کان ده‌ستبکات به‌کڕینى خه‌ڵک و ته‌خشان و پهخشانکردنى سه‌روه‌رت و سامانى وڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى و که‌سێتى . ته‌نانه‌ت واى لێهاتووه پرۆژه‌کانى حکومه‌تیش چوار ساڵ راده‌گیرێت و به‌چه‌ند مانگێک پێش هه‌ڵبژاردن هه‌ر رۆژه‌و به‌ناوێک ئه‌نجام ده‌درێن.
بهگهواهى دۆست و نه‌یاره‌کانى دهنگهێنانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌رهه‌مى ماندوو بون و هه‌ڵویسته نه‌گۆڕه‌کانى کۆمه‌ڵ بووه که ئه‌و کاتانه‌ى له‌ده‌سه‌ڵات، یان له ئۆپۆزسیۆندا بووبێت، بۆ هیچ ساتێکیش ئاماده نه‌بووه پشت لهجهماوهرهکهى خۆى بکات، ئه‌گه‌ر نا بۆ پاشگه‌زبونه‌وه له‌هه‌ڵوێسته‌کانى ده‌یتوانى وه‌کو خه‌ڵکانى تر سامانێکى زۆر به‌ده‌ستبهێنێت هه‌م بۆ حزب و هه‌م بۆ ئه‌ندامه‌کانى له‌ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ئیداره خۆجێییه‌کان.
یه‌کێک له‌و کارانه‌ى که کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کاندا شانازى پێوه ده‌کات، نه‌بونى ساخته‌کارییه له به‌ده‌ستهێنانى دهنگهکانیهتى له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى که‌مبونه‌وه‌ى دهنگهکانیشى هه‌بوبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵ پێى وابووه به‌ده‌ستهێنانى کورسییه‌ک به‌ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خۆى له‌ده‌یان کورسى ته‌زویر باشتر‌و گرنگتره.
له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلول و هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووش ئه‌گه‌ر به‌وردى ته‌ماشاى ئه‌نجامه‌کان بکه‌ین، پارتى و یه‌کێتى هه‌ر یه‌که‌یان له‌زۆنى خۆیان به‌ساخته‌کارى و قۆرخکردن و ترس و هه‌ره‌شه‌کردن و پێدانى ئیمتیازاتى خه‌یاڵى به‌ئه‌ندامانی خۆیان‌و به‌شێک له‌ئه‌ندامانى حزبه‌کانى دیکه، وایان کردووه زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر یه‌که‌یان له‌زۆنى به‌رانبه‌ر هێنده‌ى ده‌نگى لایه‌نه‌کانى دیکه بگره که‌متریش ده‌هێنن، که‌واته ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ پارتى و یه‌کێتى حزبێکى ناوچه‌یین و به‌هۆى پاره‌و سامان و قۆرخکردنى پۆسته حکومییه‌کان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان ده‌توانن بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر نا هیچ کات له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم به‌گشتیی ئه‌و ده‌نگانه بهدهستناهێننهوه. وه‌ک چۆن له‌هه‌ڵبژاردنى 12ی ئایارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیشدا بهتهزویرى ئه‌لکترۆنیی نه‌خشه‌ى سیاسی‌یان گۆڕی و ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى جه‌ماوه‌ریان ساخته کرد، به‌و هۆیه‌وه ده‌نگى کۆمه‌ڵی ئیسلامی و پشتیوانیی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌م لایه‌نه، به‌دیوه ڕاسته‌قینه‌که‌یدا ده‌رنه‌که‌وت.
هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلول ئه‌و راستییه‌ى بۆ کۆمه‌ڵى ئیسلامى و ئه‌ندامه‌کانى دووپات کرده‌وه که سه‌ره‌ڕاى هه‌ڕه‌شه و سزادانى ئه‌ندامه‌کانى و ترس و تۆقاندن کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان حزبێکى کوردستانییه‌و له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕى ره‌سه‌نى ئیسلامى کوردى به‌رده‌وامیی بهپڕۆژهى سیاسیی خۆى ده‌دات و بووه‌ته جێگاى متمانه‌ى هاوڵاتیانى کوردستان و هیچ کات بۆ مانه‌وه‌ى خۆى‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگی ساخته، په‌نا ناباتهبهر هێنانى هێزى بێگانه‌و دژه کورد، وه‌ک ئه‌وه‌ى هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى ئێستا ده‌یکه‌ن.
هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات به‌هه‌ر جۆرێک بێت، رێک دووباره‌کردنه‌وه‌ى هه‌مان سیاسه‌تى سه‌دام حسێن سه‌رۆکى له‌ناوچووى عیراقه که ده‌یوت هه‌موو شتێک ده‌که‌ین له‌پێناو مانه‌وه‌و سه‌رکه‌وتندا.