دوای ٣٢ ساڵ بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا
2 ساڵ لەمەوپێش
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی موعین سەلاح وەرزی دوای تێپەڕکردنی ماوەی ٣٢ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێکرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی موعین سەلاح وەرزی، خەڵکی گوندی "حەوت چشمەی" شاری ئاودانان لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێکرا.
شایەنی باسە کە، ئەو بەندکراوە دوای ٣٢ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی براکەی دەستبەسەرکرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بابهتی پهیوهندیدار
