فرۆکەکانی تورکیا گوندێکی قەزای ئامێدییان بۆردوومانکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەچڕی دەوروبەری گوندی سەرگەلێ سەر بەقەزای ئامێدی بۆردوومانکرد.

هەیوار ستار، دانیشتووی گوندی سەرگەلێ یە تایبەت بە هاوڵاتی وت "کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 11ی ئازاری 2024 فرۆکەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی سەرگەلێ یان بۆردوومانکرد، بۆردوومانەکە لەکاتی بەربانگ بووە، دەنگێکی زۆر بەهێزی هەبووە".

هەروەها هەیوار ستار وتیشی "بۆردوومانەکە وەکو جارەکەی تر نزیکەی کێلومەترێک دوور بووە لە دانیشتووانی گوندی سەرگەلێ،زیانەکان دیارنین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار