رێباز حەملان: تائێستا نزیكه‌ی ٣٦٠ ملیار دینار كورتهێنانمان هه‌یه‌ بۆ مووچه‌ی مانگی شوبات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردن و کورتهێنانی مووچە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەشدەکات، شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "سبه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی راگه‌یاندنی لیستی مووچه‌وه‌ ده‌كات".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارە شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتی سەردانەکە دیاری دەکرێت".

رێباز حەملان وتیشی "حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌ڕێگه‌ی چوار نامه‌ی مۆبایله‌وه‌ ئاگاداری كردوین كه‌ پاره‌ هاتووه‌ و بڕی ٥٦٠ ملیار دینار هاتووە، هەروەها عێراق مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ناردووه‌".

روونیشیکردەوە "تائێستا نزیكه‌ی ٣٦٠ ملیار دینار كورتهێنانمان هه‌یه‌ بۆ مووچه‌ی مانگی شوبات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار