10 حزب و لایەنی سیاسی تورکمانی بایکۆتی هەڵبژاردنی هەرێم دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەرانی 10 حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان بڕیاریان دا بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 12-03-2024، نوێنەرانی 10 حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لە دژی بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی، بڕیاریان داوە بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن کە بڕیارە رۆژی 10-06-2024 ئەنجام بدرێت.

نوێنه‌ری ئه‌و لایه‌نانه‌ی حزبه‌ توركمانه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ "بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق ته‌واو ناده‌ستورین و هۆكاری سیاسیان له‌ پشته‌وه‌یه‌ و نه‌هێشتنی كۆتاكان له‌ په‌رله‌مان ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه‌ تیایاندا كورسی وه‌كو كۆتا بۆ پێكهانه‌كان ته‌رخانكراوه‌".

هاوکات داواش لە وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن "کار بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بکەن سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتای پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان. 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، "بڕیارمانداوه‌ به‌ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تا ئه‌وكاته‌ سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

21ی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڕیاریدا بەنه‌مانی 11 كورسی پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و کەمکردنەوەی 111 کورسی  بۆ 100 کورسی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار