شەش ساڵ بەسەر داگیرکردنى عەفرینى کوردان تێپەڕدەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەگەڵ تێپەڕبونی شەش ساڵ بەسەر داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە، هەوڵەکانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە بەردوامن، خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاواش دەڵێت، بێهەڵوێستیی کۆمەڵی نێودەوڵەتی درێژە بە تاوانکارییەکان دەدات لە عەفرین.

لە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨. هێرشیی سوپای  تورکیا و گرووپەکانی بە بەکارهێنانی فڕۆکە و تانک و دەیان ئامێری پێشکەوتوو، بۆسەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، لە پاش داگیرکردنی شارەکە لە ١٨ـی ئاداری ٢٠١٨، بە سیستماتیک دەستیان بە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا، خوێناویی کردن، بە تورک کردن و تاڵانکردنی ئەوشارە کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ بۆ ٦٠ بنکە و سەربازگەی سوپای تورکیا و چەتەکانی لە کانتۆنی عەفریندا هەن.

هاوکات بەگوێرەی ئامارەکان، لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە زیاتر لە هەشت هەزار هاوڵاتیی مەدەنی رفێنراون و چارەنوسی نزیکەی 3 هەزار و 500 کەسیان نادیارە، ئەمە جگەلە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر 70 ژن و ئاوارەبوونی زیاتر لە 300 هەزار هاوڵاتی.

لەو بارەیەوە، خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا، رەخنە لە کۆمەڵى نێودەوڵەت دەگرێت بەوەى، بێدەنگ و بێهەڵوێست بون بەرامبەر ئەوەى لە عەفرین روى داوە و دەشڵێت، بێهەڵوێستیی کۆمەڵی نێودەوڵەتی، درێژە بە تاوانکارییەکان دەدات لە عەفرین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار