كه‌شناسی هه‌رێم: شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش نزیكه‌ی پێنج پله‌ی سیلیزی نزمده‌بنه‌وه، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ش كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه زیاد ده‌كات و ده‌گۆڕێت بۆ تاوه‌باران و بروسكه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نمه باران له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا، له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا كاریگه‌ری دابارین زیاد ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و پارێزگای دهۆك، خێرای با له سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌ندێك كاتیش چالاك ده‌بێت بۆسه‌روی 30 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی 3-5 پله نزمده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه 19ی ئادار، كه‌شناسی ده‌ڵێت: "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان بۆکاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه، بڕی دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاویيەکانی سنووری رۆژهەڵات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئةمرِؤي شارةكاني هةريَم:
هەولێر: 16
سلێمانی: 15
دهۆک: 15
زاخۆ: 15
هەڵەبجە: 17
کەرکوک: 19
سۆران: 16
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان: 20
هاوکات شارەزایەکی کەسناسیش دەڵێت، ئەم شەپۆلەى رو لە هەرێمى کوردستان دەکات تا 23ـى ئەم مانگە بەردەوامى دەبێت، بەڵام هەندێک رۆژیش کەشوهەوا جێگیر دەبێت، واتا شەپۆلەکە لە هەندێک کاتدا دەوەستێت.
