دوو شەپۆلی دیکەی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت لە سبەینێ هەینی-وە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهەوا بە هاوڵاتی راگەیاند "لە رۆژی هەینی بەدواوە تاوەکو دوای ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەهۆی کاریگەری چالاکبوونی تۆپەڵە هەوایەکی شێداری مەداری و نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بە هاوکاری بەرەی هەوای ساردی باکوور دووبارە دوو حاڵەتی باران بارین تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە هەردووحاڵەتەکەش باشن و بەتەواوکاری هەردووکی لە هەموو گەرمیان و هەرێم بارانێکی زۆر دەبارێت و هەورە بروسکە و تەرزەشی لەگەڵ دەبێت لەگەڵ روودانەوەی لافاو لەناوچە جیا جیاکاندا و بارینی بەفری باش لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکان".
ئەو کەشناسە ئاشکراشیکرد "مانگی چوار و پێنجی داهاتووش باش دەبن بە تایبەت تایبەت مانگی چوار لافاوی زۆری تێدایە و پڕ باران دەبێت لەمانگی سێ باشتر دەبێت".
ئەوەشی وت "لەئەنجامی کۆتاییدا ئەگەری ئەوە هەیە لەبەشێک ناوچەکان دوو بەرامبە رو سێ بەرامبەر لەچاو رێژەی ئاسایی ساڵانە زیاتر بێت بڕی بارانی ساڵانە تەنانەت لە هەندێک شوێن ئەگەر هەیە لەوەرزی پڕ بارانەکەی 2018 - 2019 زیاتر ببارێت".
