محەمەد شیاع سودانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچە سەردانی هەولێر دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە ئەمڕؤ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شاری هەولێر بکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچەوە کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئازاری 2024 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات، دوای بەشداریکردنی لە ئاهەنگی نەورۆز لە چیای کۆڕەک لەسەر پرسی مووچە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
هەروەها لە سەردانەکەیدا بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە بەرپرسانی دیکەی هەرێم کۆبێتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
