وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: هیوام وایه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت كه تيايدا هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروست باشی بۆ ده‌خوازێت.
له نامه‌كه‌دا هاتووە "به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازيزم، له ناخه‌وه پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه. هه‌روه‌ها هيواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
