بەغدا کەی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت؟

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت تاوەکو کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو نەیەت بەغدا مووچەی مانگێکی دیکە نانێرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هاوڵاتی راگەیاند "بەپێی یاسای بودجە و رێکارە کارگێڕی و ژمێریارییەکان پێویستە هەرێم دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو میزان مراجعە بنێرێتەوە بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی بەغدا مووچەی مانگی ئازار بنێرێت".

سبەینێ شەممە 30ی ئازاری 2024 دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران دەستپێدەکات و بەپێی ئەو خشتەیە بێت کە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 4ی نیسانی 2024 مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار