ئەو لایەنانە کێن کە لیستی ناوی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کـوردستان پێشکەشکردووە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو 12ـی ئەمشەو لە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبن و هێشتا پارتی دیموکراتی کوردستان سورە لەسەر بەشداری نەکردن.

بە گوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لیستی کاندیدانیان پێشکەشنەکردووە، هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جووڵانەوەی نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی و بەرەی گەل  لیستی خۆیان داوەتە کۆمیسیۆن.

رزگار حاجی حه‌مه‌ لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی رایگه‌یاند، یه‌كێتیی له‌ هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن (هه‌ولێر- سلێمانی- دهۆك- هه‌ڵه‌بجه‌) لیستی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش كردووه‌ ؛یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش نزیکەی 200 کاندیدی لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردووە ، ئەمڕۆ لیستەکەی رادەست کرد.

جوڵانەوەی نەوەی نوێش ئەمڕۆ لیستی کاندیدانی پێشکەشکرد و بەپێی زانیارییەکان جووڵانەوەکە 100کاندیدی بۆ هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە بەم جۆرە؛ 50  لە سلێمانی، 30  لە هەولێر، 14 لە دهۆک و شەشیش لە هەڵەبجە.

 دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش  هەفتەی رابردوو لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەێشکردووە

کۆمەڵی دادگەری کوردستانیش ئەمڕۆ لیستی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمیسیۆن کرد. 

بزووتنەوەی گۆڕانیش تاوەکو ئێستا ناوی کاندیدەکانی پێشکەش نەکردووە و بەگوێرەی قسەکانی بەرپرسێکی ئەو بزووتنەوەیە ئەمڕۆ پێشکەشی دەکەن بەڵام چاوەڕێی ساتەکانی کۆتاین.

لیستی به‌ره‌ی گه‌لیش كه‌ (لاهور شێخ جه‌نگی) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌ هه‌ولێرو دهۆك لیستی كاندیده‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش کردووە.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تا كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكرده‌وه‌، تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات.

رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دوابخرێت، ده‌بێت به‌ چوارجار دواخستن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار