كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان لیستێكی 59 كاندیدییان ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن كردوه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیستێكی 59 كاندیدییان ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لیستێكی 59 كاندیدییان ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن كردوه، له بازنه‌ی هه‌ولێر 15 كاندید، له بازنه‌ی سلێمانی 32 كاندید، له بازنه‌ی دهۆك شه‌ش كاندید، له بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه شه‌ش كاندید بون.
سه‌باره‌ت به سه‌رۆك لیسته‌كانیش، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئاشكرایكردوه، "له بازنه‌ی هه‌ولێر عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی لیست ده‌بێت، له بازنه‌ی سلێمانییش ڕێبوار حه‌مه‌د خزر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا و وته‌بێژی پێشوی كۆمه‌ڵ سه‌رۆكی لیست ده‌بێت".
هاوکات "له بازنه‌ی دهۆك زانای ئایینی م. مه‌لا عه‌نته‌ر بادینی سه‌رۆكایه‌تی لیستی كۆمه‌ڵ ده‌كات، له بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش كادیری پێشكه‌وتوی كۆمه‌ڵ تۆفیق مسته‌فا ڕه‌حیم سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵه".
کۆمەڵەی دادگەری یەکەم حیزبی هەرێمە بەشێوەیەکی ڕەسمی ژمارە و ناوی سەرۆکی لیستەکەی بڵاوکردۆتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاوکات هەریەک لە حیزبەکانی دیکەش جگە لە پارتی دیموکراسی کوردستان لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووەو ئامادەی خۆیان بۆ هەڵبژاردن دەربڕیوە.
رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت، ده‌بێت به چوارجار دواخستن و تاکە حیزب کە ئامادەی هەڵبژاردن نییە پارتی دیموکراتی کوردستانە.
