ئومێد ئەحمەد: زیاتر لە ترلیۆنێک و 300 ملیار دینار قەرزمان لەلای هەموو هاوبەشەکانمانە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت زیاتر لە ترلیۆنێک و 300 ملیار دینار قەرزیان لەلای هاوڵاتییانە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند "زیاتر لە ترلیۆنێک و 300 ملیار دینار قەرزمان لەلای هەموو هاوبەشەکانمانە، لە ساڵی 2021 بە دواوە هەموو ساڵێک لێخۆشبوون لە کرێی کارەبا هەبووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "چەند جارێکیش ماوەی لێخۆشبوونەکە درێژکراوەتەوە بۆ سوودی هاوڵاتییان، بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبا بە رێژەی 20% لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانە و لێی سوودمەند دەبن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار