ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ سوتاندنی ئۆتۆمبێل چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند کە هەوڵیانداوە هەڵبکوتنە سەرماڵێک.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند ”دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمان و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی(ش ،م ،ی) و (ع ،س،م) و (ن ، أ ، پ) و (ل ، م ، ک) لە ناویاندا تۆمەتباری سەرەکی (ش ،م ،ی) لەسەر پارەو میرات بووەتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خاڵەکانی و بەوهۆیەوە سێ تۆمەتبارەکەی تری کەناویان لەسەرەوە هاتووە، چەند جارێک هانداوە لەبەرامبەر بڕێک پارە تاکو هەڵبکوتنە سەر ماڵی ئەو خاڵانەیان و بەو نیازەش چەکی بێ مۆڵەتیان بەکار هێناوە و تەقەیان لەماڵیی خاڵەکانیان کردووە".
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە ”دواینجاریش لەلایەن تۆمەتبار (ع ، س ، م) هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەی خاڵی دابوو لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر”.
