هاوڵاتی لە زاری عەبدوڵای حاجی مەحمودەوە زانیاری لەبارەی ڕوداوەکەی گوڵەخانە دەخاتە ڕوو
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزێكی سه‌ر به عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود برای محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی سۆسیال دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی دابان عه‌بدوڵای کوڕی ، چوه گوڵه‌خانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڤێلاكه‌ی باوكی و به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان دروستبوو،عەبدوڵای حاجی مەحمودیش دەڵێت: کەس هەیە ماڵەکەی خۆی چۆڵبکات.
عەبدوڵای حاجی مەحمود لە لێدوانێکی تایبەتدا بە هاوڵاتی وت، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ ژمارەیەک لە پاسەوانە تایبەتەکانی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی دابانی كوڕی چونە ته گوڵه‌خانه، بە مەبەستی وەرگرتنەوەو پاکردنەوەی خانووەکەیان.
وتیشی، دوای ئەوەی کوڕەکەی چۆتە گوڵە خانە لەلایەن هێزێکی محەمەدی حاجی مەحمودەوە تەقەی لێکراوەو ئەویش بە مەبەستی بەرگریکردن لە خۆی وەڵامی داونەتەوە و لە ئێستاشدا ماڵەکە لەژێر دەستی خۆیاندایەو لە لایەن کوڕەکەیەوە وەرگیراوەتەوە بەڵآم تا ئێستا چواردەوری ماڵەکە بە هێزی سەربازی دەور دراوە.
باسی لەوەشکرد ، ئەو خانووە بە شێوەیەکی نایاسایی داستیبەسەردا گیرابوو و ئەوان پێشتر لە ڕێگەی سکاڵاکردن لە پۆلیسی خوڕماڵ و دادگای هەڵەبجە و بوونی شایەتحاڵ و بە بڕیاری دادگا ماڵەکەیان وەرگرتۆتەوە و بریاری دەستگیرکردنیش بۆ ئەو کەسانە دەرچووە کە ماڵەکەیان داگیرکردووە.
ئەوەشی ڕونکردەوە، لە ئێستادا کوڕەکەی لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەدا لە ماڵەکەدان و خۆشبەختانە بەهۆی ڕوداوەکەوە هیچ کەسێک بریندار نەبووە و چۆڵی ناکەن چونکە "کەس نییە ماڵی خۆی چۆڵبکات."
هاوکات عەبدوڵای حاجی مەحمود سەبارەت بە دەنگۆی دەرکردنی لە پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرەکەی بەیانیدا بە هاوڵاتی وت، "ئەوان لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆنگرەو گەر بڕیارێکی واش هەبێت کەواتە ئەوەی بەیانی کۆنگرە نییە بەڵکو بەرنامەیەکی داڕێژراوی پێشوەختەیە."
سەبارەت بە دورخستنەوەشی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان عەبدوڵای حاجی مەحمود بە هاوڵآتی وت ، "وەزارەت پەرلەمان نییە تا خەڵکی تێدا دوربخرێتەوە و ئەو قسەیە قسەیەکی لۆژیکی نییە".
لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییانەش کە تا ئێستا کراون بۆ دانیشتنی نێوان خۆی و محەمەدی حاجی مەحمودی برای وتی، " هەوڵ هەیە بەڵام تا ئێستا هیچ دەستپێشخەرییەکی ئەوتۆ نییە ".
مانگی (شوبات/2) ناكۆكیه‌كانی ناو پارتی سۆسیالیست ته‌قینه‌وه و كێشه و ململانێی زۆر له‌نێوان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارته‌كه و عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمودی جێگری و برای دروستبون.
دوای ململانێ و كێشه و ئاڵۆزی له‌نێوان هه‌ردو براكه، دواجار له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستاندا بڕیاردرا به‌دورخستنه‌وه‌ی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود له‌پۆستی جێگری سه‌رۆكی حزبه‌كه و ئه‌ندامێتی له پارتی سۆسیال دیموكرات.