zhyr

دادگاى فیدراڵى سکاڵاى ناردى 618 ملیار دینارەکەى بۆ هەرێم رەت کردەوە

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ دادگاى فیدراڵى لەبارەى سکاڵاى مستەفا جەبار سەند، کۆبوەوە کە دژى ناردنى 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان تۆمارى کردبو، هەر لە کۆبونەوەى ئەمڕۆیشدا دادگاکە بڕیارى کۆتایی لەوبارەیەوە دەرکرد.

بەپێی بڕیارى کۆتایی کە لە ماڵپەڕى تایبەت بە دادگاى فیدراڵى عێراق بڵاوکراوەتەوە؛ دادگاکە بڕیاریداوە کە ناردنى بڕى 618 ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان سیفاتى یاسایی نییە و هەربۆیە نایاساییبونى ناردنى ئەو پارەیە بۆ هەرێمى کوردستان بە نایاسایی نەناسێنرا.

مستەفا سه‌نه‌د لە سکاڵاکەیدا داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردبوو بڕیار لەسه‌ر نادروستیی بڕیاری ژمارە 24037ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بدات، کە لە رۆژی 14-1-2024 تایبەت بە ناردنی 618 ملیار و 587 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2023 دەریکردبوو.

بۆ سكاڵای دووه‌میش مسته‌فا سه‌نه‌د، داوای له‌ دادگای فیدراڵی كردبوو (وه‌زیری دارایی عێراق پابه‌ند بكات به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی سێ ساڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دروست و ئه‌گه‌ر وای نه‌كرد، ئه‌مه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بناسرێت). 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار