پلاسخارت: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەبێ پارتی، پڕۆسەیەكی زەحمەت دەبێت

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی نیسانی 2024 مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە " لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوخۆی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی پارلەمانی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا".
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند "ئاگاداری ئەوەم دوو ساڵە، پارتی ئامادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بووە لە كاتی خۆیدا، ئێستاش لە نیگەرانییەكانی پارتی لەبەر هەڵبژاردن تێدەگەن".
لە راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی هاتووە، پلاسخارت "جەختیشی لە پێویستیی بەشداریكردنی پارتی لە هەڵبژاردن كردەوە و راشیگەیاند "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەبێ پارتی، پڕۆسەیەكی زەحمەت دەبێت".
مەسعود بارزانی هۆكارەكانی هەڵوێستی پارتی روون كردەوە و رایگەیاند ''دادگەی فیدراڵی شوێنی دەسەڵاتی یاسادانانی گرتووەتەوە و بڕیارەكانی سیاسین و بە شێوەیەك نین كە رێز لە قەوارەی هەرێمی كوردستان بگیرێت".
هاوکات هەر ئەمڕۆ چوارشەممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر تێبينيى لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و دڵنيابوون له به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردندا و له‌مبار‌يه‌وه بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

