لەبارەی زیادکردنی مووچەی توێژێکەوە روونکردنەوە دەدرێت
8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات.
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق بە هاوڵاتی راگەیاند "هەمواری یاسای زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ١٧٠ هەزارەوە بۆ ٢٥٠ هەزار لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە و دەنگی لەسەر دراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "گەشبینین بەوەی لە داهاتوودا ئەم بڕیارە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمیش بگرێتەوە کە لە مادەی ١٤ لە دەستووری عێراق هاتووە دەبێت هەموو هاوڵاتییانی عێراق یەکسان بن ماف و مووچەکانیان، هەروەها بڕیاری دادگای فیدراڵی کە هەردوو حکومەتی پابەندکردووە مووچەی فەرمانبەران بدەن و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێت".
بابهتی پهیوهندیدار