ئێران دووهەمین زیندانی گەورەی نووسەرانە لە دونیا

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی راپۆرتی " پێوەرەکانی ئازادی نووسین" لە ساڵی ٢٠٢٣ کە  ئەمریکا بلاوی کردۆتەوە، ئێران گەورەترین زیندانی نووسەران بووە دوای چین و هەر لەم ساڵەدا زۆرترین ژمارەی ژنی نووسەر لە ئێران دەستگیر کراون.

بە پێی راپۆرتی پێوەرەکانی ئازادی نووسین لە ساڵی ٢٠٢٣، کۆماری ئیسلامی گەورەترین زیندانی نووسەرە ژنەکان و دووهەمین زیندانی گەورەی نووسەرەکانە لە هەموو دونیا.

ئەم راپۆرتە کە ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا ئامادەی کردووە، رۆژی هەینی ٣ی ئەیار هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی ئازادی راگەیاندن بڵاو کراوەو تێیدا هاتووە:" لە ساڵی ٢٠٢٣ ناوی ئێران وەک هەمیشە لە لوتکەی ئەو وڵاتانەیە کە نووسەرە ژنەکان زیندانی ئەکات."

باسلەوەشکراوەکە ،"لەم ساڵەدا ١٥ ژنی نووسەر دەستگیرکراون کە زۆربەیان بە هۆی نووسینەکانیانەوەو دژایەتی لەگەڵ حیجابی زۆرەملێ و یاسا دژە ژنەکانیتر دەستگیرکراون و هێشتا لە زیندانن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار