هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز دەدرێت

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی عێراق هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز لەرێگەی سەنتەرەکانی جوانکارییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی ئایاری 2024، حەسەنین سەفا شوبەر، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی عێراق رایگەیاند، "نەخۆشی درێژخایەنی ئایدز ئەگەر چارەسەرنەکرێت مەترسی لەسەر ژیان دروستدەکات، بەو پێیەی بەهۆی ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سیستەمی بەرگری لەش".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو سەنتەر و کلینکانەی کاری جوانکاریی یان تاتۆیان تێدا دەکرێت و بەدەر لە رێنماییە پزیشکییەکان کاردەکەن و مۆڵەتی کارکردنیان نییە هۆکارێکن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە".

سەندیکای پزیشکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 638 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 470 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار