لە سەدا 92 ی هاوڵاتییانی ئێران بایکۆتی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانیان کرد

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی دوانزەهەمی خولی پەرلەمانی ئێران لە تاران، %8 خەڵک بەشداری هەڵبژاردەکانیان کردووە و %92 بایکۆتیان کردووە.

رۆژنامەی " فرهیختگان" رۆژی شەممە11ی ئایار، لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردە بە پێی ئامارە نافەرمییەکان، %8 خەڵکی تاران لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کردووە وبەو پێیەش نوێنەرە دەرچووەکان بە دەنگی کەمینەیەکی زۆر کەمی کۆمەڵگا ئەچنە پەرلەمانەوە.

ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆش رایگەیاندوە لە ناوەندەکانی دەنگدان لە تاران، شەمێرانات، ئیسلام شار و پەردیس،تەنها  522 هەزار کەس دەنگیان داوە، ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەی دانیشتوانی  تاران سەروی 12 میلیۆن کەسە و لەو 12 میلیۆن کەسە زیاتر لە 7 میلیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

 گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، باسی لەوە کرد جیاوازی نییە لە نێوان گەڕی یەکەم و گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکاندا و داوای لە خەڵک کرد بە گەرم و گوڕی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

هاوکات بە پێی ئامارەکان تەنها  %8  خەڵکی  تاران و دەورووبەری بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و لەناو کاندیدەکاندا بیژەن نەوباوە، بە 271 هەزار دەنگ، زۆرترین  دەنگی بەدەستهێناوە لە ناو 16 نوێنەردا کە لە تاران دەرچوون بۆ پەرلەمانی ئێران.

گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کە بە مەجلیسی ئەنجومەنی ئیسلامی دەناسرێت رۆژی ١ی ئازاری رابردوو بەڕێوەچوو،وە بە گشتی نزیک %40 ی  خەڵک بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کردبوو، بەڵام بە پێی ئامارە نافەرمییەکان کەمتر لە %20 خەڵک بەشدارییان لەو هەڵبژاردنەدا کردبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار